له ئه‌ڵمانیا 12 كه‌س به چه‌قۆ برینداركران
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له وێستگه‌یه‌كی شه‌مه‌نده‌فه‌ری شاری هامبۆرگی باكووری ئه‌ڵمانیا له هێرشێكدا لانیكه‌م 12 كه‌س به چه‌قۆ برینداربوون.
ڕۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانی بڵاویكرده‌وه كه ژنێك له شوێنی رووداوه‌كه ده‌ستگیركراوه. دواتر پۆلیسی هامبۆرگ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه‌ی پشتڕاستكرده‌وه، به‌ڵام تا ئێستا زانیاری زیاتری له‌باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه كه گوایه هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه.
ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: "باری ته‌ندروستی سێ له قوربانییه‌كان ناجێگیره، سێ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون، شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش به سووكی برینداربوون".
هێشتا پاڵنه‌ره‌كانی پشت ئه‌نجامده‌ری ئه‌و هێرشه كه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كه، نه‌زانراوه.
ئه‌م ڕووداوه نزیكه‌ی ڕۆژێك دێت كه دوای ئه‌وه‌ی دوو كارمه‌ندی باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل له ئه‌مریكا له نزیك مۆزه‌خانه‌ی جوله‌كه‌كان له واشنتۆن ته‌قه‌یان لێكرا.
پۆلیس رایگه‌یاند كه تۆمه‌تباره‌كه ناوی ئیلیاس رۆدریگێزی ته‌مه‌ن 31 ساڵ و خه‌ڵكی شیكاگۆیه كه دوای ته‌قه‌كردنه‌كه دروشمی لایه‌نگری فه‌له‌ستینی وتووه‌ته‌وه و ڕۆژی پێنجشه‌ممه به ئه‌نجامدانی تاوانی كوشتن تۆمه‌تبار كرا.
PM:08:47:23/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 440
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت