پێنجەمین گەڕی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران دەستیپێکرد
ئەمڕۆ هەینی 23ـی ئایاری 2025، گەڕی پێنجەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا دەستیپێکرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەر لە دەستپێکردنی دانوستانەکان بڵاویکردەوە، لەسەر هەڵوێستی خۆمان سوورین سەبارەت بە سوود وەرگرتن لە وزەی ناوەکی بەمەبەستی ئاشتیانە و لەهەمان کاتیشدا جەخت لە لابردنی سزاکانی سەر وڵاتەکەمان دەکەینەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر دانوستانێک هەستیاری خۆی هەیە، دواتر دەزانین لە ژووری دانوستانەکان گفتوگۆ لەبارەی چییەوە دەکەین.
جەختیشکردەوە، لە دانوستانەکاندا لێدوانە دژ بەیەکەکانی ئەمریکا لەگەڵ سزاکانی سەر وڵاتەکەمان گفتوگۆیان لەبارەوە دەکەین.
چوار گەڕی دیکەی دانیشتنی نێوان هەردوو وڵات پێشتر لە هەریەکە لە رۆما و عومان بەڕێوەچووە، بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی لێنەکەوتووەتەوە.
PM:05:31:23/05/2025
ئهم بابهته 272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت