ترەمپ هەڕەشەی سەپاندنی سزای پێناسی گومرگی لە یەکێتی ئەوروپا و کۆمپانیای ئەپڵ دەکات
وێستگەنیوز_
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە دوو پۆستی جیاوازدا یەکێتیی ئەوروپا و کۆمپانیای ئەپڵ ئاگاداردەکاتەوە کە دەکەونە بەر سزای پێناسە گومرگییەکانی.
ئەمڕۆ هەینى 23ـی ئایارى 2025، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، زۆر دەمێکە بە بەڕێوەبەری ئەپڵی گوتووە، پێویستە ئەو بەرهەمانەی لە ئەمریکا دەیفرۆشن لە ئەمریکا دروست بکرێن، نەک لە هیندستان و وڵاتانی دیکە، ئەگەر ئەوە نەکەن، ئەوا پێویستە بە رێژەی 25٪ پێناسی گومرگی بدەنە ئەمریکا.
هەروەها پێشنیاز دەکات، کە لە 1ـی حوزەیرانەوە بە رێژەی 50٪ پێناسی گومرگی بەسەر یەکێتیی ئەوروپادا بسەپێندرێت، چونکە گفتوگۆکانیان بۆ گەیشتنە رێککەوتن ئەنجامیان نەبووە.
ئەم بڕیارانەی ترەمپ لە کاتێکدایە، لە ماوەکانی رابردوودا باجی گومرگی بەسەر هەریەک لە چین و کەنەدا و مەکسیک سەپاند. یەکێک لەو وڵاتانەی دژی بڕیارەکە وەستایەوە و بە هەمان شێوە باجی گومرگی خستە سەر کاڵاکانی ئەمریکا، وڵاتی چین بوو.
چین رایگەیاند: "دۆناڵد ترەمپ بڕیاریداوە پێناسی گومرگی لەسەر كاڵای هەناردەكراوی چینی بۆ ئەمریکا بە رێژەی 125% بەرزبكاتەوە، ئێمەش هەمان کار دەکەین و دژی دەوەستینەوە."
PM:03:33:23/05/2025
ئهم بابهته 272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت