په‌یامێكی نوێ له عه‌راقچیه‌وه بۆ ئه‌مریكا: كاتی بڕیاردانه
وێستگه‌نیوز-
عه‌باس عه‌راقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پێش ئه‌وه‌ی به‌ره‌و رۆما به‌ڕێبكه‌وێت بۆ به‌شداریكردن له خولی پێنجه‌می دانوستانی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئه‌مریكا، په‌یامێكی نوێی ئاراسته‌ی ئه‌مریكا كرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رۆژی هه‌ینی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند كه له ڕێگادایه بۆ رۆمایه بۆ به‌شداری له خولی پێنجه‌می دانوستانه ناڕاسته‌وخۆكان و ده‌ڵێت: "دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌یه‌ك بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن كارێكی قورس نییه".
عه‌باس عه‌راقچی نووسیویه‌تی: "نه‌بوونی چه‌كی ئه‌تۆمی واتای بوونی رێككه‌وتنه. نه‌بوونی پیتاندن واتای رێكنه‌كه‌وتنه." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "كاتی ئه‌وه هاتووه بڕیار بده‌ین".
"پشكنینی زیاتر"
دوێنێ عه‌راقچی له لێدوانه‌كانیدا بۆ ته‌له‌فزیۆنی ئێران جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "هێشتا ناكۆكی بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مریكیدا هه‌یه". هۆشداریشیدا له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بیه‌وێت ڕێگری له وڵاته‌كه‌ی بكات له پیتاندنی یۆرانیۆم، "هیچ رێككه‌وتنێك ناكرێت".
له هه‌مان كاتدا به ڕوونی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه تاران كراوه‌یه بۆ "پشكنینی زیاتر"ی دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی، به‌مه‌ش رێگایه‌كی ده‌ربازبوون له ئاسته‌نگه‌كانی ئێستای كرده‌وه.
گرێبه‌ستی پیتاندن
له ١٢ی نیسانه‌وه، چوار خولی وتووێژ به نێوه‌ندگیری شانشینی عومان له نێوان وه‌فدی ئێران به سه‌رۆكایه‌تی عه‌راقچی و وه‌فدی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی ستیڤ ویتكۆف نوێنه‌ری ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چووه. ئه‌م وتووێژانه به ئه‌رێنی وه‌سف كران.
AM:10:11:23/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت