وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: هەبوونی کوردستانێکی خۆڕاگر و بەهێز لە بەرژەوەندیی هەمووانە
وێستگەنیوز-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، هەبوونی کوردستانێکی خۆڕاگر و بەهێز لە بەرژەوەندیی هەمووانە، ئاماژە بەوەشدەکات سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی هەرێم بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی ئایاری 2025، تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "هەبوونی هەرێمی کوردستانێکی خۆڕاگر و بەهێز لە بەرژەوەندیی هەمووانە".
لەبارەی سەردانەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم تامی بروس وتی، "سەردانەکەی سەرۆک وەزیران بۆ واشنتۆن، نیشانەی خواستی ئەمریکایە بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانمان".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمرئکا وتیشی، "سبەینێ هەینی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر فراوانکردنی وەبەرهێنان کۆدەبنەوە".
PM:11:21:22/05/2025
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت