وەزیری وزەی ئەمریکا: وەبەرهێنانەکانمان لە هەرێمی کوردستان زیاتر دەکەین
وێستگەنیوز-
وەزیری وزەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، وەبەرهێنان لە کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان سوودی بۆ هەموو لایەک هەیە، ئاماژە بەوەشدەکات ئامانجی ئەوان ئەوەیە لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە کارەبا بگەیەنینە دراوسێکان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی ئایاری 2025، کریست رایت، وەزیری وزەی ئەمریکا لە میانەی پانێڵێکدا لە کۆنفرانسی وزە لە واشنتۆن رایگەیاند، "وەبەرهێنان لە کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان سوودی بۆ هەموو لایەک هەیە، چونکە هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی گرنگی وزەیە، بۆیە زۆر گرنگە پەرە بە کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان بدرێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئامانجی ئێمە ئەوەیە لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە کارەبا بگەیەنینە دراوسێکان".
وەزیری وزەی ئەمریکا وتی، "وەبەرهێنانەکانمان لە هەرێمی کوردستان زیاتر دەکەین و دەمانەوێت پەیوەندیی لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرەپێبدەین".
PM:06:08:22/05/2025
ئهم بابهته 240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت