ناتانیاهۆ: ئاماده‌م به مه‌رج كۆتایی به شه‌ڕی غه‌ززه بهێنم
وێستگه‌نیوز-
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، ئاماده‌یی خۆی بۆ "كۆتاییهێنان به شه‌ڕی غه‌ززه، به‌ڵام به مه‌رج" ئاشكرا كرد.
ناتانیاهۆ له میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: "ئاماده‌م كۆتایی به شه‌ڕی غه‌ززه بهێنم، به‌ڵام به كۆمه‌ڵێك مه‌رج كه گه‌ره‌نتی ئاسایشی ئیسرائیل بكات و حه‌ماس له فه‌رمانڕه‌وایی غه‌ززه‌دا نه‌مێنێت".
وتیشی: "گه‌ر ئه‌گه‌ری ئاگربه‌ست هه‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی رفێنراوه‌كان، ئێمه ئاماده‌ین، به‌ڵام ئاگربه‌ستێكی كاتی ده‌بێت".
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل باسی له‌وه‌شكرد كه "هێزه‌كانمان به توندی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر حه‌ماس، منیش وه‌زیری به‌رگریم راسپاردووه كه هێرشی زیاتر و به‌هێزتر ئه‌نجام بدات، هه‌موو ناوچه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه ده‌خرێنه ناوچه ئه‌منییه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێمه".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه حكومه‌ته‌كه‌ی "پابه‌نده به گه‌یشتن به هه‌موو ئامانجه‌كانی شه‌ڕه‌كه له غه‌ززه، و كاره‌كان هێشتا كۆتایی نه‌هاتوون",
راشیگه‌یاند كه "20 بارمته‌ی زیندوو و 38 ته‌رم هه‌یه، كارده‌كه‌ین بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی هه‌موویان".
سه‌باره‌ت به یارمه‌تییه‌كان، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل وتی: "له قۆناغی یه‌كه‌مدا كارده‌كه‌ین بۆ هێنانی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ ناو كه‌رتی غه‌ززه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانێكی مرۆیی روونه‌دات".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "حه‌ماس به‌شێكی زۆری هاوكارییه‌كان به‌تاڵان ده‌بات و ده‌یفرۆشێت بۆ دابینكردنی دارایی بزووتنه‌وه‌كه"، روونیشیكرده‌وه كه "دۆسته‌كانمان پشتگیریمان ده‌كه‌ن، به‌ڵام خۆپارێزییان هه‌یه به‌رامبه‌ر برسێتی یان قه‌یرانی مرۆیی له كه‌رتی غه‌ززه".
سه‌باره‌ت به ئێران، ناتانیاهۆ وتی: "كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئێران نه‌توانێت یۆرانیۆم بپیتێنێت و مافی به‌رگریكردن له خۆمان ده‌پارێزین".
راشیگه‌یاند كه "هه‌ر رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئێران كه رێگری بكات له پیتاندنی یۆرانیۆم و په‌ره‌پێدانی چه‌كی ئه‌تۆمی، پیرۆز ده‌كه‌ین"، هه‌ڕه‌شه‌شی له حوسییه‌كان كرد "گورزی توندمان لێوه‌شاندوون، به‌ڵام تا ئێستا قسه‌ی كۆتاییمان نه‌كردووه".
PM:11:44:21/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 576
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت