"توركیا و ئیسرائیل سه‌باره‌ت به سوریا رێككه‌وتن"
وێستگه‌نیوز-
رۆژنامه‌ی " Israel Hayom" رایگه‌یاند كه هه‌ردوو وڵاتی توركیا و ئیسرائیل گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن تا به‌ریه‌ككه‌وتن له‌نێوانیاندا له سوریا روو نه‌دات.
ئه‌و رۆژنامه ئیسرائیلییه له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه كه توركیا و ئیسرائیل گه‌یشتنه رێككه‌وتنێك بۆ هاوكاری سه‌ربازی له سوریا بۆ رێگریكردن له هه‌ر جۆره به‌ریه‌ككه‌وتنێَكی نێوانیان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی ئیسرائیلی به ڕۆژنامه ئیسرائیلییه‌كه‌ی وتووه كه "ئیسرائیل و توركیا له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگی و چالاكییه سه‌ربازییه‌كانیان له سوریا به ئامانجی ڕێگریكردن له به‌ریه‌ككه‌وتن له نێوان هێزه‌كانی هه‌ردوولا، گه‌یشتوونه‌ته لێكتێگه‌یشتن".
ئه‌و سه‌رچاوه ئیسرائیلییه راشیگه‌یاند كه ئیسرائیل سووره له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی كه ده‌بێت باشووری سوریا به بێ چه‌ك بمێنێته‌وه.
PM:07:22:21/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 720
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت