وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: سوریا له لێواری داڕماندایه
وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه حكومه‌تی نوێی سوریا لێواری داڕماندایه، ده‌شڵێت: "ئه‌و كاته شه‌ڕی ناوخۆ رووده‌دات و ده‌رگای گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێران و داعش ده‌كرێته‌وه".
ماركۆ روبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه "سوریا لە لێواری داڕماندایه، ئەگەر ئەوە رووبدات شەڕی ناوخۆ لەو وڵاتە دروست دەبێـت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتی: "له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ، سوریا ده‌بێته گۆڕه‌پانی داعش و جیهادییه‌كانی دیكه و ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سوریا".
باسی له‌وه‌شكرد كه "هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك نییه كه به كاركردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی قۆناغی راگوزه‌ری سوریا، هه‌موو شت ئه‌نجامی هه‌بێت".
راشیگه‌یاند كه "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا سزاكانی سه‌ر سوریای سووك نه‌كردایه، هاوبه‌شه‌كانیان نه‌یانده‌توانی هاوكاری ئه‌و وڵاته بكه‌ن و هه‌ڵگرتنی سزاكانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا، سوریا له داڕمان ده‌پارێزێت".
PM:06:48:21/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 408
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت