سوپای ئیسرائیل ته‌قه‌ی له وه‌فدێكی دیپلۆماسی نێوده‌وڵه‌تی كرد
وێستگه‌نیوز-
به پێی راپۆرتێكی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌له‌ستینی (وفا)، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هێزه‌كانی سوپای ئیسرائیل له ده‌روازه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌مپی په‌نابه‌رانی جێنین له باكووری كه‌رتی رۆژئاوا ته‌قه‌یان له شاندێكی دیپلۆماسی نێوده‌وڵه‌تی كرد.
ئاژانسه‌كه بڵاویكرده‌وه، ته‌قه‌كردنه‌كه له‌كاتی سه‌ردانی شاندێكی دیپلۆماسی بۆ ده‌روازه‌ی كه‌مپی جێنین بووه "بۆ لێكۆڵینه‌وه له واقیعی كاره‌ساتباری كه‌مپه‌كه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه سه‌ربازه ئیسرائیلییه‌كان كه له كه‌مپی جێنین جێگیركراون "راسته‌وخۆ و به چڕی ته‌قه‌یان له شانده‌كه كردووه له‌كاتێكدا له ده‌وروبه‌ری كه‌مپی جێنین بوون بۆ پێداچوونه‌وه به بارودۆخی كه‌مپه‌كه و ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له‌كاتێكدا شانده‌كه له نزیك ئه‌و ده‌روازه ئاسنییه بوو كه هێزه‌كانی ئیسرائیل له ده‌روازه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌مپه‌كه‌دا دایان‌نابوو، سه‌ربازانی داگیركه‌ر ته‌قه‌ی زۆریان له شانده‌كه و كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نووس كرد كه ڕووماڵی سه‌ردانه‌كه‌یان ده‌كرد".
به‌گوێره‌ی ئاژانسه فه‌له‌ستینییه‌كه "سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شاندێكی دیپلۆماسی وه‌زاره‌ته‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و بیانی سه‌ردانی باره‌گای قایمقامیه‌تی جێنینیان كرد و له دۆخی شاره‌كه و كه‌مپه‌كه ئاگاداركرانه‌وه. پارێزگار ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی وردی له‌باره‌ی دۆخی ئابووری شاره‌كه و كاریگه‌ریی دوژمنكارییه‌كانی ئیسرائیل له‌سه‌ر شاره‌كه و زیانه بازرگانییه‌كان و تێكدانی ژێرخانی ئه‌و شاره خسته‌ڕوو، سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی 22 هه‌زار ئاواره كه به‌هۆی داگیركارییه‌وه ناچاركراون ماڵه‌كانیان له كه‌مپه‌كه‌دا به‌جێبهێڵن”.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، شانده‌كه له باڵیۆزی میسر، ئوردن، مه‌غریب، یه‌كێتی ئه‌وروپا، پورتوگال، چین، نه‌مسا، به‌رازیل، بولگاریا، توركیا، ئیسپانیا، لیتوانیا، پۆڵه‌ندا، روسیا، توركیا، ژاپۆن، ڕۆمانیا، مه‌كسیك، سریلانكا، كه‌نه‌دا، هیندستان، شیلی، فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا، و چه‌ندین نوێنه‌ری وڵاتانی دیكه پێكهاتبوون.
لێدوانی سوپای ئیسرائیل
لای خۆیه‌وه سوپای ئیسرائیل له راگه‌یه‌ندراوێكدا دانی به‌وه‌دانا كه دوای ئه‌وه‌ی دیپلۆماتكاره‌كان له رێڕه‌وی دیاریكراو له كه‌ناری رۆژئاوا "لایان دا"، "ته‌قه‌ی ئاگاداركردنه‌وه كرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی دیپلۆماسی به‌هه‌ماهه‌نگییه‌كی توند هاتنه‌ناو شاری جێنین و ڕێگایه‌كی دیاریكراویان بۆ دانرا به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی ئه‌وان له ناوچه‌یه‌كی چالاكی شه‌ڕدان".
سوپای ئیسرائیل ده‌ڵێت: "به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، شانده‌كه له ڕێگه‌ی خۆیان لایاندا و گه‌یشتنه ناوچه‌یه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو. هێزێكی سوپای ئیسرائیل كه له‌و خاڵه‌دا بوو، ته‌قه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌یان كرد. رووداوه‌كه هیچ زیان و بریندارێكی لێنه‌كه‌وته‌وه".
ده‌شڵێت: "دوای رووداوه‌كه، و دوای ئه‌وه‌ی روون بووه‌وه كه شانده‌كه دیپلۆماسی بووه، فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی كه‌رتی رۆژئاوا، فه‌ریق یاكی دۆلێڤ، ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌ی له رووداوه‌كه ده‌ستپێكرد".
ڤیدیۆ له‌م لینكه‌دایه
PM:05:42:21/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 540
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت