ئەمریکا هۆشداری دەداتە سووریا؛ "لەوانەیە دەسەڵاتی راگوزەر چەند هەفتەیەک لە رووخانەوە دوور بێت"


وێستگەنیوز_

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دەداتە دەسەڵاتی نوێی سووریا کە "دەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا شەڕێکی ‌ناوخۆ لە وڵاتەکەیان هەڵبگیرسێت و لە چەند هەفتەیەکدا دەسەڵاتی ئێستای سووریا بڕوخێت و تەنانەت ئەو وڵاتەش دابەش بێت."

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وتەیەکدا لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا رایگەیاند، "هەڵسەنگاندنی ئێمە بەو جۆرەیە، راشکاوانە بڵێم، کە لەوانەیە دەسەڵاتی راگوزەر چەند هەفتەیەک لە رووخانەوە دوور بێت، نەوەک چەند مانگێک، هەروەها چەند هەفتەیەک دوور بێ لە شەڕێکی ناوخۆیی کە سەرانسەری وڵاتەکە بگرێتەوە و وڵاتەکە دابەش بێت."

ئەو وەزیرەی ئەمریکا باس لەوەش دەکات، "بابەتەکە پەیوەندی بە دەسەڵاتی کاتییەوە نییە، ئێمە پێمان وا نییە کە ئەوان زەرەر بگەیەنن. کێشەکە لە لایەنەکانی دیکەی سەر خاکەکە دایە کە بونەتە هەڕەشە. ئێمە دەبێت پارێزگاری لەوانە بکەین کە نەک تەنها دەچنە ناو وڵاتەکەوە، بەڵکو لەوانەش کە لەوانەیە ناچار بکرێن بەجێیبهێڵن. پێویستە ئامادە بین بۆ چۆڵکردن و پلان دابنێین بۆ پاراستنیان لە هێرشەکان".

رۆبیۆ جەختیشی کردەوە لەوەی: "بارودۆخی سووریا هێشتا ناجێگیرە، و ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەگەری روخانی حکومەتی کاتی لە سوریا لە هەفتەکانی داهاتوودا و خلیسکانی دۆخەکە بەرەو شەڕی ناوخۆیی بەرفراوان بە دوور نازانێت".


PM:07:32:20/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 1164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت