یه‌كێتی ئه‌وروپا سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر سوریا هه‌ڵده‌گرێت
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا گڵۆپی سه‌وزیان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر سوریا هه‌ڵكرد، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه كه ئامانج لێی پشتیوانیكردنه له بوژانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته دوای چه‌ندین ساڵ له ململانێی ماڵوێرانكه‌ر و رووخانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د.
سه‌رچاوه‌كان روونیانكرده‌وه كه باڵیۆزی 27 وڵاتی ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی و بڕیاره دره‌نگانی ئه‌مڕۆ له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه به‌فه‌رمی رابگه‌یه‌نرێت.
ئه‌م بڕیاره چه‌ند مانگێك دوای ئه‌وه دێت كه یه‌كێتی ئه‌وروپا له مانگی شوباتدا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر راگرتنی كۆمه‌ڵێك سزای سه‌پێنراو به‌سه‌ر دیمه‌شق، له‌نێویاندا كۆت و به‌نده‌كانی په‌یوه‌ست به كه‌رته‌كانی وزه و گواستنه‌وه و بیناسازی.
له ڕێگه‌ی ئه‌م گۆڕانكارییه‌وه، یه‌كێتی ئه‌وروپا ئامانجی ئه‌وه‌یه به‌شداری بكات له هه‌وڵه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سوریا دوای رووخانی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی پێشووی سوریا له كانوونی دووه‌می ساڵی ڕابردوو و ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێی سیاسی له‌و وڵاته‌دا.
هاوكات یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌وڵده‌دات په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی نوێی سوریا پته‌وتر بكات، كه چه‌ندین جار داوای هه‌ڵگرتنی سزاكانی كردووه كه له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ململانێكان له ساڵی 2011ه‌وه به‌سه‌ر دیمه‌شقدا سه‌پێنراون.
سزاكانی ئه‌وروپا پێشتر حكومه‌تی ئه‌سه‌د و كه‌رته سه‌ره‌كییه‌كانی ئابووری سوریای كردۆته ئامانج، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بۆ كۆتاییهێنان به‌و ململانێیه‌ی كه زیاتر له ده ساڵه به‌رده‌وامه.
PM:04:30:20/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 460
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت