ئەنجومەنی پیران خەزووری کچەکەی ترەمپی وەک باڵیۆزی ئەمەریکا لە فەرەنسا پەسەندکرد


وێستگەنیوز-AFP

ئێوارەی دوێنێ دووشەممە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا چارڵز کوشنەر، باوکی جارید کوشنەر، زاوای دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، وەک باڵیۆزی ئەمەریکا لە فەرەنسا پەسەندکرد.


ئەنجومەنی پیران بە دەنگی 51 ئەندامی چارڵز کوشنەری بە باڵیۆزی نوێی ئەمەریکا لە فەرەنسا پەسەند کرد.

چارڵز كۆشنەری تەمەن 71 ساڵە و باوکی جارید کوشنەر، هاوسەری ئیڤانکا ترەمپ، کچە گەورەکەی سەرۆکی ئەمەریکایە، پێشتر خاوەنی كۆمپانیایەكی گەورەی خانووبەرە بوو و دواتر رادەستی كوڕەكەی كرد، لە ساڵی 2004 بە نەدانی پارەی باج و ساختەكاری سزا درا و دۆناڵد ترەمپ پێش كۆتاهاتنی خولی یەكەمی سەرۆكایەتییەكەی، بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ دەركرد.

کوشنەر لە کاتێکدا دەچێتە پاریس پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و فەرەنسا کە دوو هاوپەیمانی مێژوویی و ئەوروپایە بە گشتی گرژی و ئاڵۆزی بەخۆیەوە دەبینێت بەهۆی هەڕەشەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ شەڕی بازرگانی.

جارید کوشنەر لە یەکەم خولی سەرۆکایەتیدا وەک ڕاوێژکاری ترەمپ بە تایبەتی لە کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کاری کردووە، هەروەها چارڵز کوشنەر وەک باڵیۆزی ئەمەریکا لە مۆناکۆش کاردەکات.



AM:09:01:20/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت