له غه‌ززه خۆپیشاندان دژی حه‌ماس كرا
وێستگه‌نیوز-
ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری له خان یونس له باشووری كه‌رتی غه‌ززه سه‌ریهه‌ڵدا و خۆپیشانده‌ران داوایان ده‌كرد حه‌ماس له گۆڕه‌پانی سیاسی بكشێته‌وه و رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست واژۆ بكات. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ئیسرائیل ده‌ست ده‌كات به فراوانكردنی ئۆپه‌راسیۆنه زه‌مینیه‌كانی له غه‌ززه و مه‌ترسی برسێتی سه‌ری هه‌ڵداوه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه كه‌ناڵه‌كانی عه‌ره‌بیه و حه‌ده‌سی سعودی بڵاویانكردووه‌ته‌وه، خۆپیشانده‌ران، له نێو خێمه و داروپه‌ردووی خه‌ڵكی ئاواره‌كاندا ده‌ڕۆن، داوا ده‌كه‌ن سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس شه‌ڕ و ئاواره‌بوون رابگرێت.
هاوكات خۆپیشانده‌ران دروشمی "ده‌مانه‌وێت بژین، ده‌مانه‌وێت بژین... بژێوی ژیانمان ده‌ستناكه‌وێت" و "خه‌ڵكی غه‌ززه بۆ كوێ ده‌چن؟ شه‌ڕ و ئاواره‌بوون بوه‌ستێنن" ده‌ده‌ن به‌گوێی به‌رپرسانی حه‌ماسدا.
ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه له كاتێكدایه كه تیدرۆس ئه‌دهانۆم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕۆژی دووشه‌ممه هۆشداری دا له مه‌ترسییه‌كانی برسێتی له كه‌رتی غه‌ززه و رایگه‌یاند كه "دوو ملیۆن كه‌س به‌ده‌ست برسێتییه‌وه ده‌ناڵێنن".
تیدرۆس ئه‌دهانۆم له كردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه له جنێڤ وتی: "به‌هۆی رێگریكردن له یارمه‌تییه مرۆییه‌كان به مه‌به‌ست، مه‌ترسییه‌كانی برسێتی له غه‌ززه له زیادبووندایه، له كاتێكدا چه‌ندین تۆن خۆراك له سه‌ر سنوور راگیراون كه ته‌نها چه‌ند خوله‌كێك لێیه‌وه دووره".
ئیسرائیل له 2ی ئازاره‌وه رێگری له چوونه‌ناوه‌وه‌ی هه‌موو هاوكارییه‌ك ده‌كات بۆ ناو غه‌ززه، به ئامانجی فشارخستنه سه‌ر حه‌ماس له دانوستانه‌كاندا و ناچاركردنی تا هه‌موو بارمته ماوه‌كان ئازاد بكات، به‌بێ ئه‌وه‌ی به ئاگربه‌ستی ته‌واوه‌تییه‌وه پابه‌ند بێت.
PM:11:23:19/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 708
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت