واشنتۆن پۆست: ئه‌مریكا ده‌ستبه‌رداری ئیسرائیل ده‌بێت گه‌ر شه‌ڕی غه‌ززه رانه‌گرێت
تره‌مپ و ناتانیاهۆ
وێستگه‌نیوز-
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست به پشت به‌ستن به سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بڵاویكرده‌وه كه ئه‌ندامانی ئیداره‌ی تره‌مپ به ئیسرائیلیان راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر كۆتایی به شه‌ڕی كه‌رتی غه‌ززه نه‌هێنێت، واشنتۆن ده‌ستبه‌رداری ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ده‌بێت.
له راپۆرتێكی رۆژنامه‌كه‌دا ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ده‌توانێت كۆتایی به شه‌ڕی غه‌ززه بهێنێت و زۆرینه‌ی له‌گه‌ڵدا بێت، به‌ڵام ئیراده‌ی سیاسی بۆ ئه‌و كاره نییه.
وتیشی: "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا كه ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو، ناتانیاهۆ بیرۆكه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هاوكارییه‌كانی بۆ غه‌ززه، وه‌ك ته‌نها پرسێكی شكڵی خسته‌ڕوو".
سه‌رچاوه‌كه له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: "فشاره‌كانی تره‌مپ له چه‌ند رۆژی رابردوودا زیادی كردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌یان هه‌زار سه‌ربازی یه‌ده‌گی بانگهێشت كردووه و بۆردومانه‌كانی بۆ سه‌ر غه‌ززه چڕكردووه‌ته‌وه و له خاڵی نه‌گه‌ڕانه‌وه له شه‌ڕه‌كه‌دا نزیك بووه‌ته‌وه".
له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا، حكومه‌تی راستڕه‌وی ئیسرائیل بێده‌نگییه‌كی دیپلۆماسی هه‌ڵبژارد، له‌و كاته‌دا تره‌مپ ژماره‌یه‌كی زۆر لێدوانی بڵاوكرده‌وه كه گریمانه‌كانی ئیسرائیلی له‌باره‌ی پێگه‌ی وڵاته‌كه له‌گه‌ڵ گرنگترین هاوپه‌یمانه‌كانیدا هه‌ژاند. به تایبه‌تی كه تره‌مپ له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی سعودیه، قه‌ته‌ر و ئیمارات، ئیسرائیلی به‌ده‌ر كرد و سه‌ردانی نه‌كرد.
ناتانیاهۆ ڕووبه‌ڕووی فشاری توندڕه‌وانی ئایینی- نه‌ته‌وه‌په‌رست ده‌بێته‌وه له حكومه‌ته‌كه‌یدا، كه پێداگری له‌سه‌ر درێژه‌دان به شه‌ڕی غه‌ززه ده‌كه‌ن تا به شێوه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه شكست به حه‌ماس ده‌هێنن، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن باقی دانیشتوانی ئیسرائیله‌وه كه تادێت بێزار ده‌بن له‌و ململانێیه‌ی كه زیاتر له 18 مانگه به‌رده‌وامه و تا ئێستا ناتانیاهۆ لایه‌نگری توندڕه‌وه‌كان ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ڕۆیته‌رز، به‌رپرسانی ئیداره‌ی تره‌مپ پێداگرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل به‌هێزه، به‌ڵام هه‌ندێكجار به‌شێوه‌ی تایبه‌تی بێزاری خۆیان له ناتانیاهۆ ده‌ربڕیوه، له‌كاتێكدا تره‌مپ هه‌وڵده‌دات به‌ڵێنه‌كه‌ی له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌جێبهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی به خێرایی كۆتایی به جه‌نگه‌كانی غه‌ززه و ئۆكرانیا بهێنێت.
به‌رپرسان ده‌یانه‌وێت ناتانیاهۆ زیاتر كاربكات بۆ گه‌یشتن به ئاگربه‌ست و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حه‌ماس بۆ ئازادكردنی بارمته‌كان.
PM:10:01:19/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 568
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت