تره‌مپ و پوتن په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی دوو كاتژمێرییان ئه‌نجام دا
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی ئه‌مریكا و روسیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی دوو كاتژمێرییان ئه‌نجام دا، هه‌ردوو سه‌رۆك په‌یوه‌ندییه‌كه به "راشكاوانه، به‌سوود و باش" وه‌سف ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین، هاوتا روسییه‌كه‌ی ئه‌نجامدا، بۆ تاووتوێكردنی هه‌وڵه‌كان بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی ئۆكرانیا.
پوتین په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی به ڕاشكاوانه و بنیاتنه‌ر وه‌سف كرد و رایگه‌یاند كه تره‌مپ "دانی به‌وه‌دا ناوه كه روسیا پشتیوانی له چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی قه‌یرانی ئۆكرانیا ده‌كات".
سه‌رۆكی ڕوسیا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی بۆ كاركردن له‌سه‌ر یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا كه ئاگربه‌ست له‌خۆ بگرێت، هاوكات داوای كرد "هه‌ردوولا سازش بكه‌ن" و ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ململانێكان نه‌هێڵن.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی نۆڤۆستی ڕوسی، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه زیاتر له دوو كاتژمێری خایاند، و سێیه‌م په‌یوه‌ندی فه‌رمییه له‌نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكدا له ئه‌مساڵدا، به‌و پێیه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ سه‌ركردایه‌تی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان ده‌كات بۆ كۆتاییهێنان به ململانێكان، كه پێی وایه زیانێكی زۆری به ئه‌مریكا گه‌یاندووه.
پوتین وتی: "ئێمه به‌گشتی له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی ڕاستین سه‌باره‌ت به ئۆكرانیا"، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه روسیا پشتگیری له "وه‌ستانی كاره دوژمنایه‌تییه‌كان ده‌كات... به‌ڵام پێویسته كاریگه‌رترین ڕێگاكان بۆ ئاشتی په‌ره‌پێبدرێت".
سه‌رۆكی ڕووسیا سوپاسی خۆی بۆ تره‌مپ ده‌ربڕی "بۆ پشتیوانیكردن له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه راسته‌وخۆكانی نێوان مۆسكۆ و كیێڤ"، به ئاماژه‌دان به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌ینی رابردوو له ئه‌سته‌نبوڵ.
لای خۆیه‌وه دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند كه په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه به‌باشی به‌ڕێوه‌چوو، راشیگه‌یاند كه روسیا له دوای كۆتاییهاتنی شه‌ڕی ئۆكرانیا، په‌یوه‌ندییه‌كی بازرگانی به‌رفراوانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌وێت.
تره‌مپ وتی: "هه‌روه‌ها ئۆكرانیا ده‌توانێت سوود له بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ ئێمه وه‌ربگرێت".
وتیشی: "ده‌رفه‌تێكی گه‌وره بۆ روسیا دروست بووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لی كار دابین بكات و ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌ده‌ست بهێنێت".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند كه دانوستانه‌كانی نێوان روسیا و ئۆكرانیا ده‌ستبه‌جێ ده‌ست پێده‌كات و زیلنسكی و سه‌ركرده‌كانی ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا، ئیتاڵیا و فینلاندم له‌م باره‌یه‌وه ئاگاداركرده‌وه.
PM:08:53:19/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت