"جۆ بایدن تووشی جۆرێكی كوشنده‌ی شێرپه‌نجه بووه"
وێستگه‌نیوز-
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه كه جۆ بایدن، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا تووشی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات بووه.
رۆیته‌رز له هه‌واڵێكدا به پشتبه‌ستن به نووسینگه‌كه‌ی، رایگه‌یاند كه دوای ئه‌وه‌ی كێشه‌ی له كۆئه‌ندامی میز بۆ دروست بووبوو به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی بارسته‌یه‌كی نوێ له پرۆستاتدا، هه‌فته‌ی رابردوو پشكنین بۆ بایدن ئه‌نجامدرا.
راشیگه‌یاند كه رۆژی هه‌ینی ده‌ركه‌وت كه بایدن تووشی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات بووه و جۆرێكی كوشنده‌یه له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی بۆ ئێسكه‌په‌یكه‌ری.
نووسینگه‌ی بایدن راشیگه‌یانج كه سه‌رۆكی پێشوو و خێزانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پزیشكه‌كانیدا له بژارده‌كانی چاره‌سه‌ركردن ده‌كۆڵنه‌وه.
PM:11:29:18/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 244
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت