ئیسرائیل به ئۆپه‌راسیۆنێكی نهێنی ئه‌رشیفی "سیخوڕه له‌سێداره‌دراوه‌كه‌ی" له دیمه‌شق برده‌وه
وێستگه‌نیوز-
ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل "موساد" له ئۆپه‌راسیۆنێكی نهێنیدا نزیكه‌ی 2500 وێنه و به‌ڵگه‌نامه و كه‌لوپه‌لی تایبه‌تی سیخوڕی به‌ناوبانگی ئیسرائیلی ئیلی كۆهین-ی له سوریاوه، گه‌ڕانده‌وه ئیسرائیل.
دوای زیاتر له 60 ساڵ له له‌سێداره‌دانی، میدیاكانی ئیسرائیل وێنه‌ی به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانیان بڵاوكرده‌وه كه له ئه‌رشیفه‌كه‌ی ئیلی كۆهین سیخوڕی ئیسرائیلی دۆزراونه‌ته‌وه.
نووسینگه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه "ئه‌رشیفی فه‌رمی كۆهین له سوریا هێنراوه‌ته ئیسرائیل، كه هه‌زاران شوێنه‌واری تێدایه كه بۆ ده‌یان ساڵه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی سوریاوه به نهێنی هێڵدرابوونه‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه نزیكه‌ی دوو هه‌زار و 500 به‌ڵگه‌نامه و وێنه و كه‌لوپه‌لی كه‌سی كۆهین هێنراونه‌ته‌وه كه هه‌واڵگریی سوریا ئه‌م كه‌لوپه‌ل و نوسراوه نهێنیانه‌ی دوای ده‌ستگیركردنی كۆهین له كانوونی دووه‌می ساڵی 1965 كۆكردۆته‌وه، به‌تایبه‌ت تۆماركردن و به‌ڵگه‌نامه‌كانی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی كۆهین و ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵدا هه‌بووه، هه‌روه‌ها ئه‌و نامانه‌ی كه بۆ خێزانه‌كه‌ی نوسیویه‌تی، وێنه‌ی چالاكییه‌كانی له كاتی ئه‌ركی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یدا له سوریا، هه‌روه‌ها كه‌لوپه‌لی كه‌سی كه له ماڵه‌كه‌یدا ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه دوای ده‌ستگیركردنی.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێك كه ماڵپه‌ڕی ئیسرائیل هایۆم بڵاویكردووه‌ته‌وه، "موسادی ئیسرائیل به هاوكاری ده‌زگای هه‌واڵگری وڵاتێكی هاوپه‌یمانی، سه‌ركه‌وتوو بووه له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی پێشكه‌وتوی نهێنی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌رشیفه‌كه‌ی سیخوڕی له‌سێداره‌دراوی ئیسرائیل ئیلی كۆهین بۆ ئیسرائیل".
راشیگه‌یاند كه "ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌سڵی و كه‌لوپه‌لی كه‌سی پێشكه‌ش به هاوسه‌ره‌كه‌ی نادیه كۆهین كراون".
ده‌یان ساڵه ئیسرائیل به‌دوای هه‌ر زانیارییه‌كدا ده‌گه‌ڕێت سه‌باره‌ت به سیخوڕه به‌ناوبانگه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها شوێنی پاشماوه‌كانی، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یتوانیوه دوای له‌سێداره‌دانی شوێنی به‌خاكسپاردنه‌كه‌ی بدۆزێته‌وه، به‌تایبه‌تی كه له ڕاگه‌یاندنی ئه‌مڕۆی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌رشیفه به‌رفراوانه‌دا باسی ته‌رمه‌كه‌ی نه‌كراوه.
كۆهین كه ناوی ڕاسته‌قینه‌ی ئیلیاهۆ شاول كۆهینه، له شاری ئه‌سكه‌نده‌ریه له خێزانێك له‌دایكبووه كه له ساڵی 1924 له شاری حه‌له‌بی سوریاوه كۆچیان كردووه بۆ میسر.
له سه‌ره‌تای شه‌سته‌كاندا به‌ناوی بازرگانییه‌وه دزه ده‌كاته ناو سوریا و ناوی كامیل ئه‌مین سابتی له‌خۆی نا، ساڵانێك له‌وێ مایه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ بژارده‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی سیاسی و سه‌ربازی ئه‌وكات دروستكرد، پێش ئه‌وه‌ی له ساڵی 1965 بدۆزرێته‌وه و ده‌ستگیربكرێت، له 18ی ئایاری هه‌مان ساڵدا له دیمه‌شق له‌سێداره‌درا، دوای ئه‌وه‌ی به تاوانی سیخوڕیكردن بۆ ئیسرائیل سزادرا.
PM:10:55:18/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 408
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت