ئەڵمانیا: پەنابەرێکی سووریی بە گۆپاڵێکی سەر بە خەنجەر پێنج کەس بریندار دەکات
وێستگەنیوز_
لە شاری بیلیفێلدی ئەڵمانیا، پەنابەرێکی سووریی لە بەردەم یانەیەکەی شەوانە، بە گۆپاڵێکی سەر بە خەنجەر هێرش دەکاتە سەر میوانانی یانەکەی شەوانە و پێنج کەس بریندار دەکات، ژیانی دوو بریندار لە مەترسیدایە.
پۆلیسی شارەکە رایگەیاندووەە: تۆمەتبارەکە توانیویەتی ڕابکات و پاڵنەرەکانی پشت هێرشەکەش هێشتا نادیارن.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، تۆمەتبارەکە بە چەقۆ و گۆپاڵێکی سەر بە خەنجەر بە شێوەیەکی هەڕەمەکی پەلاماری ئاهەنگگێڕانی یانەیەکی شەوانەی لە ناوەڕاستی شارەکە داوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاهەنگگێڕان، هاندەرانی تۆپی بوون و ڕووبەڕووی هێرشبەرەکە بوونەتەوە و برینداریان کردووە، بەڵام توانیویەتی هەڵسێتەوەو ڕابکات و خۆی وونکردووە.
بەپێی ڕۆژنامەی بیڵد، هێرشبەرەکە جانتایەکی لێ بەجێماوە کە چەک و قوتویەکی پڕ لە ماددەی سوتێنەری تێدا بووە لەگەڵ ناسنامەی پەنابەرێکی خەڵکی سووریا کە پێشتر پلانی هێرشەکەی داناوە.
PM:06:33:18/05/2025
ئهم بابهته 732
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت