مەسعود پزیشکیان: ئەمریکا بەدوای دروستکردنی دوژمنایەتییە و چەک دەدات بە هەموو ڵاتێک
وێستگەنیوز-
سەرۆک کۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، هەموو ئایینەکان ئاماژە بە دادپەروەری دەکەن، ئاماژە بەوەشدەکات، رۆژانە مافی مرۆڤ پێشێل دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی ئایاری 2025، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆڕبەندی گفتوگۆی تاران رایگەیاند، "رژێمی زایۆنی رۆژانە مافی مرۆڤ پێشێل دەکات".
ئاماژەی بەوەکرد، "هەموو مرۆڤەکان مافی ئەوەیان هەیە لەم جیهانەدا بژین و ئەگەر ئێمە ئەو مافە قبوڵ بکەین، دەبێ ڕێز لە یەکتر بگرین. ئەگەر ڕێزگرتن لە مافی یەکتری هەبێت، شەڕ و شەڕ ڕوونادات، هەروەها هەموو ئایینەکان ئاماژە بە دادپەروەری دەکەن و پێویستە پێوەی پابەندبین".
سەرۆک کۆماری ئێران وتی، "هیوادارم بتوانین برایەتی و دۆستایەتی و خۆشەویستی لە نێوان یەکتردا دامەزرێنین".
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە دوای هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار وتت پەیامێکتان هەیە بۆ ئاشتی، ئایا ئەم پەیامە وەرگیراوە، پزیشکیان وتی، "نەخێر رۆژئاوا ئەم پەیامەی پێ نەگەیشت، ئێمە گوتوومانە لەگەڵ کەسدا شەڕمان نییە، هەموو مرۆڤێک کەرامەتی هەیە".
سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی بەوەدا، "ترەمپ لە ناوچەکەدا دەڵێت ئێران هۆکاری نائەمنییەتییە، ئایا ئێمە مەترسین؟ ئێمە مرۆڤ دەکوژین و بۆردوومان دەکەین؟ باسی ئاشتی دەکات و ئەم کارانە دەکات، ئایا ئێمە لە رۆژی دەستبەکاربوونی ئیسماعیل هەنیەمان تیرۆر کرد؟ تۆ بەرگریت لەم تیرۆرە کرد، تیرۆریستان بە کەسانی تر دەڵێن تۆ تیرۆریستی، ئەمە بێ ئەخلاقی و مردنی ئەخلاقە لە سیاسەتە ناشیرینەکانیاندا".
وتیشی، "ئێمە برایەتیمان لەگەڵ دراوسێکانمان هەیە لە هەرێم، ئەوان بەدوای دروستکردنی دوژمنایەتیدان، ئەمریکا چەک دەدات بە هەموو وڵاتێک بۆ ئەوەی بتوانن سەرچاوەی یەکتری لە ناوچەکەدا تاڵان بکەن، بۆ نابێ هەمووان بە ئارامی بژین؟".
AM:11:17:18/05/2025
ئهم بابهته 352
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت