ئەردۆغان: ئێمە پەیوەندیمان بە کۆنەبوونەوەی سەرۆکی رووسیا و ئۆکرانیا نییە


وێستگەنیوز-

سەرۆکی تورکیا رایدەگەیەنێت، پەیوەندییان بە کۆنەبوونەوەی سەرۆکی رووسیا و ئۆکرانیا نییە، ئاماژە بەوەشدەکات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا وەک یاریزانێکی باڵادەست دەردەکەوێت لە دۆسیەی نێوان ئەو دوو وڵاتە.


ئەمڕۆ شەممە 17ی ئایاری 2025، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کاتی گەڕانەوەی لە ئەلبانیا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "ئێمە بە هیچ شێوەیەک پەیوەندیمان بە کۆنەبوونەوەی نێوان ڤلادێمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا و ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکییە نییە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "کاتێک سەیری ئەو سەرکردانە دەکەین کە هەڵوێستی چالاکانەیان لەسەر دۆسیەی ئۆکرانیا و ڕووسیا هەیە، دەبینرێت کە پوتین بە یاریزانێکی گرنگ و سەرەکی لە بابەتەکە دادەنرێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکاش وەک یاریزانێکی باڵادەست دەردەکەوێت، هەروەها زێلێنسکی لە هەمان ئاستدایە، ئێمە پەیوەندیمان بە هەموویانەوە کردووە".

دوێنێ هەینی دانوستانی شاندەکانی رووسیا و ئۆکرانیا لە تورکیا ئەنجام درا و زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند.

بڕیاربوو لە ئیستانبوڵ یەکەم دانوستانی راستەوخۆی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا لە 15ی ئایاردا بکرێت، بەڵام لەسەر پێشنیازی ڤلادیمێر پوتین، کۆبوونەوەکان نەکرا.


PM:04:54:17/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت