ئه‌سعه‌د شه‌یبانی: رێگه به هیچ گروپێكی جوداخواز ناده‌ین وڵاته‌كه‌مان دابه‌ش بكات
وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا رایگه‌یاند كه سوریای نوێ بۆ هه‌موو هاوڵاتییانیه‌تی و جێگای جیاكاری تێدا نییه، ده‌شڵێت: "رێگه به هیچ گروپێكی جوداخواز ناده‌ین وڵاته‌كه‌مان دابه‌ش بكات".
ئه‌سعه‌د شه‌یبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا له وتارێكدا له لوتكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی له به‌غدا وتی: "به هیچ بیانوویه‌ك رێگه به هیچ گروپێكی جوداخواز ناده‌ین وڵاته‌كه‌مان دابه‌ش بكات و سوریایه‌كی سه‌قامگیر له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موواندایه".
وتیشی: "گه‌لی سوریا پابه‌ند بوو به عروبه‌ی خۆی و ئه‌وه‌ی كه ماڵی عه‌ره‌بی په‌ناگه‌یه".
له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ده‌ڵێت: "سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانه‌مان بۆ عێراق ده‌رده‌بڕین بۆ میواندارییه‌كه‌ی و ئه‌وه‌ی ئێمه یه‌كده‌خات شوناسێكی به‌كۆمه‌ڵ و یه‌ك چاره‌نووسه و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین له سه‌رۆكایه‌تیكردنی لوتكه‌ی ئێستادا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر سوریا، ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌وڵێكی پاك و راستگۆی عه‌ره‌بییه".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "سوریای نوێ دژایه‌تی كه‌س ناكات و ده‌ست بۆ هه‌مووان درێژ ده‌كات. سوریای نوێ بۆ هه‌موو هاوڵاتییانیه‌تی و جێگای دابڕان و جیاكاری تێدا نییه".
ئه‌سعه‌د شه‌یبانی راشیگه‌یاند كه "هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك كه ببێته‌هۆی لاوازبوونی ده‌وڵه‌ت له سوریا یان جیاكردنه‌وه‌ی به‌شێك له خاكه‌كه‌ی، به یه‌كجاری ڕه‌تده‌كرێته‌وه".
PM:03:24:17/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت