تره‌مپ: ئێران ده‌یه‌وێت بگه‌ینه رێككه‌وتن
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دووپاتی ده‌كاته‌وه كه پێی باشتره په‌نا بۆ كرده‌وه‌ی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئێران نه‌بات، هه‌روه‌ها تاران ناتوانێت چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ستبهێنێت.
ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، تاران ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ واشنتۆن سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتن.
ناوبراو به فۆكس نیوزی وت كه پێی باشتره په‌نا بۆ كرده‌وه‌ی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئێران نه‌بات.
دووپاتیشی كرده‌وه كه ئێران ناتوانێت چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ست بهێنێت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختی كرده‌وه كه تارانی ئاگادار كردۆته‌وه كه هه‌ر رێككه‌وتنێك سوودی ئه‌وپه‌ڕی بۆی ده‌بێت.
كاتێكی پێشتری ڕۆژی هه‌ینی، عه‌باس عه‌راقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، تاران هیچ پێشنیارێكی نووسراوی له ئه‌مریكاوه سه‌باره‌ت به ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی پێنه‌گه‌یشتووه، ئه‌مه‌ش ته‌نها چه‌ند كاتژمێرێك دوای ئه‌وه هات كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه ئێران پێشنیارێكی له‌و شێوه‌یه‌ی پێگه‌یشتووه.
AM:10:50:17/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت