هاکان فیدان لەبارەی دانوستانەکانی رووسیا و ئۆکرانیا: پێویستە ئەم دەرفەتە هەڵبسەنگێنین
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ هەینی 16ی ئایاری 2025، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەمیانەی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی تورکیا و رووسیا و ئۆکرانیا لە چوارچێوەی دانوستانەکانی ئاشتیی ئیستانبوڵ کە بە میوانداری تورکیا لە نێوان رووسیا و ئۆکرانیا بەڕێوەدەچێت، وتارێکی پێشکەش کرد.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵی نزیک لە تورکیا بێت، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند، "خۆشحاڵین دەبینین بەڵێنە بەهێزەکان پەنچەرەی دەرفەتێکی نوێی لەبەردەمماندا کردووەتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو گرنگە سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمێر پوتین و سەرۆکی ئۆکرانیا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی بەدەم بانگەوازەکانی سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپەوە هاتن.
فیدان ئاماژەی بەوەکرد کە ئامادەیی رووسیا و ئۆکرانیا بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆی راستەوخۆ، قۆناغی گرنگی ئەمڕۆی کردە کارێکی حەتمی و وتی، "وەک دەزانن لەم قۆناغەدا دوو رێگە هەیە، رێگایەک دەستپێشخەری پرۆسەیەک دەکات کە بەرەو ئاشتییمان دەبات، رێگاکەی دیکە دەبێتە هۆی وێرانکاری و لەدەستدانی گیانی زیاتر".
وتیشی، "لە پێناو بەرەو پێشچوون لەرێگەی ئاشتییدا پێویستە ئەم دەرفەتە هەڵبسەنگێنین، هەر ڕۆژێک دوابکەوێت دەبێتە هۆی لەدەستدانی گیانی زیاتر".
PM:04:36:16/05/2025
ئهم بابهته 468
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت