ترەمپ: چەند هەفتەیەکی دیکە جیهان زۆر باشتر دەبێت و چارەی برسێتی و دۆخی غەززە دەکەین
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ هەینی لە دوا ڕۆژی سەردانەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: چەند هەفتەیەکی داهاتوو، جیهان زۆر باشتر دەبێت و "چارەی دۆخی غەززە و برسییەتی ئەوێ دەکەین".
ئەم وتانەی دۆناڵد ترەمپ لەچوارچێوەی ئەو گفتوگۆیانەدا بوو کە لەنێوان ئەمریکا و ئیمارات لە ئەبوزەبی کرا بەر لەوەی کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێنێت و بگەڕێتەوە ئەمریکا.
هەروەها لەبارەی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیاوە وتی: بەردەوامیدان بە کوشتن لە جەنگی نێوان ئەو دوو وڵاتە جێی شەرمەزارییە، دووپاتی کردەوە، پێویستە ئەو جەنگە کۆتایی بێت.
ئەوەشی خستەڕوو کە، لەگەڵ ڤلادمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا کۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی بتوانن کۆتایی بەجەنگ بێنن، ئاشکراشی کرد هەر ئەو شوێنە بەجێ بێڵێت، دەگاتە پوتین و لەگەڵی کۆدەبێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ ئەمڕۆ هەینی 16ـی ئایاری 2025، کۆتایی بە گەشتەکەی بۆ کەنداو هێنا کە هەریەک لە وڵاتانی سعوودیە، قەتەر و ئیماراتی گرتەوە و ڕێککەوتنی چەندان ملیار دۆلاری لەگەڵ ئیمزا کردوون، ترەمپ دووپاتی کردەوە، کرانەوەیەکی دیپلۆماسی لەگەڵ سووریا دروستبووە و ئومێدێکیش هەیە لەگەڵ ئێران ڕێکبکەون لەبارەی پرۆژەی ئەتۆمی.
PM:12:57:16/05/2025
ئهم بابهته 968
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت