سەرۆکی ئۆکرانیا لە ئیستەنبوڵ بەشداری دانوستانەکان لەگەڵ رووسیا ناکات


وێستگەنیوز- AFP

بەرپرسێکی باڵای ئۆکرانیا ئاشکرایکرد کە سەرۆکی ئۆکرانیا بەشێک نابێت لەو شاندەی کە ئەمڕۆ لە تورکیا دانوستان لەگەڵ رووسیادا دەکات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی ئایاری 2025، بەرپرسێکی باڵای ئۆکرانیا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، "ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا بەشێک نابێت لەو شاندەی کە ئەمڕۆ لە ئیستەنبوڵ دانوستان لەگەڵ رووسیا دەکات".

سەرۆکی ئۆکرانیا ئاشکرایکردووە، وەزیری بەرگریی سەرۆکایەتی شاندی ئۆکرانیا بۆ دانوستانەکان لەگەڵ رووسیا لە ئەستەنبوڵ دەکات.

زێلێنسکی وتی، "رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا پاڵپشتی خۆی بۆ سەروەری و یەکگرتووی ئۆکرانیا دووپاتکردووەتەوە".

سەرۆکی ئۆکرانیا وتیشی، "شاندی ئۆکرانیا ئەرکی تاوتوێکردنی ئاگربەستی هەیە".

هەروەها سەرۆکی شاندی دانوستانکاری رووسیا لە ئەستەنبوڵ رایگەیاند، "ئامادەین پرۆسەی دانوستان لەگەڵ ئۆکرانیا دەستپێبکەینەوە و لەگەڵ کیێڤ تاوتوێی چارەسەرە ئەگەرییەکان بکەین".


PM:05:17:15/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو