تره‌مپ به‌مشێوه‌یه باسی ئه‌حمه‌د شه‌رع ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوای به‌جێهشتنی سعودیه و چوونی بۆ قه‌ته‌ر، ستایشی ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع سه‌رۆكی راگوزه‌ری سوریای كرد و به "مه‌زن و سه‌رنجڕاكێش و شه‌ڕكه‌ر" وه‌سفی كرد.
هه‌ردوو رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز و واشنتۆن پۆست بڵاویانكرده‌وه كه تره‌مپ وتوویه‌تی: "شه‌رع گه‌وره‌یه، پێموایه زۆر باشه. گه‌نجێكی سه‌رنجڕاكێشه و جه‌سته‌یه‌ك و رابردوویه‌كی به‌هێزی هه‌یه، رابردووی زۆر به‌هێزه، جه‌نگاوه‌ره".
تۆڕی سی ئێن ئێن له زاری تره‌مپه‌وه بڵاویكرده‌وه كه "شه‌رع چانسێكی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌یه بۆ یه‌كخستنی ریزه‌كان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ردۆغان قسه‌م كردووه، من زۆر كراوه‌م به‌رامبه‌ر ئه‌م بابه‌ته، هه‌ست ده‌كات چانسی ئه‌وه‌ی هه‌یه كارێكی باش بكات".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14ـی 5ـی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە سعوودیە لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا کۆبووەوە، کۆشکی سپی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ترەمپ چەند داوایەکی لە شەرع هەبووە لەوانە، "بە هەموو تیرۆریستانی بیانی بڵێت سووریا جێبهێڵن و واژوو لەسەر رێککەوتنی ئەبراهام لەگەڵ ئسرائیل بکات."
هەروەها ترەمپ داوای لە شەرع کردووە، "تیرۆریستانی فەڵەستینی دووربخاتەوە، بەرپرسیارێتیی ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی داعش لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا لەئەستۆ بگرێت و هەروەها بۆ رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش، یارمەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکان بدات."
لە بەرامبەردا، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا داوای لە ترەمپ کردووە "هانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان بدات بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی نەوت و غازی سووریا."
PM:04:54:14/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 460
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت