"هەژارترین سەرۆکی جیهان" کۆچی دوایی کرد
وێستگەنیوز_
خۆسێ موخێکا، سەرۆکی پێشووی ئۆرۆگوای، کە بە "هەژارترین سەرۆکی جیهان" ناسرابوو، لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
خۆسێ موخێکا خەباتگێڕێکی مارکسیستی و گوڵفرۆش بوو، خاوەنی فەلسەفە و شێوازی ژیانی سادەی خۆی بوو، خەڵکی لە سەرانسەری جیهاندا سەرسام کردبوو.
یاماندۆ ئۆرسێ، سەرۆکی ئۆرۆگوای لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" مردنی موخیکای ڕاگەیاند و موخێکای بە "سەرۆک، چالاکوان، ڕاهێنەر و سەرکردە" ناوبرد.
موخێکا لە بەهاری ساڵی 2024وە چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجەی سورێنچک وەردەگرت.
هەرچەندە ئەو چارەسەرە وایکرد لاواز بێت و نەیتوانێت نان بخوات، بەڵام موخیکا لە پاییزی 2024دا لەسەر گۆڕەپانی سیاسی دەرکەوتەوە و هاوپەیمانی چەپەکەی لە هەڵبژاردنە نیشتمانییەکاندا بەرەوپێش برد کە کاندید و پارێزراوی پەسەندکراوی خۆی، ئۆرسی، هێنایە پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار.
لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2024، پزیشکەکەی ڕایگەیاند "چارەسەری تیشکی بە سەرکەوتوویی بەشێکی زۆری وەرەمەکەی لەناوبردووە، بەڵام لە مانگی یەکی ساڵی 2025دا پزیشکی موخێکا ئاشكرای کرد: "شێرپەنجەی سورێنچکەکەی گەڕاوەتەوە و بڵاوبووەتەوە بۆ جگەری."
موخێکا لە چاوپێکەوتنێکدا بە گۆڤاری هەفتانەی "بوسکوێدا"ی وتووە "ڕاستگۆیانە من دەمرم، جەنگاوەر مافی پشوودانی هەیە".
AM:09:37:14/05/2025
ئهم بابهته 332
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت