تره‌مپ و شازاده‌ی جێنشینی سعویه به‌ڵگه‌نامه‌ی هاوبه‌شی ئابووریی ستراتیژییان واژۆ كرد
وێستگه‌نیوز-
له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و شازاده محه‌ممه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینیی سعودیه له ریاز رێككه‌وتنێكی هاوبه‌شیی ئابووریی ستراتیژییان واژۆ كرد.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ی ئایاری 2025، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و شازاده محه‌ممه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینیی سعودیه له ریاز رێككه‌وتنێكی هاوبه‌شیی ئابووریی ستراتیژییان واژۆ كرد.
محه‌ممه‌د بن سه‌لمان و دۆناڵد تره‌مپ واژۆیان له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه كرد و به‌رپرسێكی سعودیه‌ش كه سه‌رپه‌رشتیی چالاكییه‌كه‌ی كرد، رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی واژۆ كراوه "هاوبه‌شییه‌كی ئابووریی ستراتیژی"یه، بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاریی زیاتر له‌باره‌ی نێوه‌ڕۆكه‌ی رابگه‌یه‌نێت.
هاوكات كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه سعودیه به بڕی 600 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان له ئه‌مریكا ده‌كات.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌مریكا و سعودیه گه‌وره‌ترین رێككه‌وتنی فرۆشتنی به‌رگرییان له مێژوودا به نزیكه‌ی 142 ملیار دۆلار واژۆكرد".
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ به فڕۆكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شا خالید له ڕیاز و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سعودیه له جۆری ئێف 15 یاوه‌ری فڕۆكه‌كه‌یان ده‌كرد.
شاندێكی گه‌وره‌ش یاوه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكان له گه‌شته‌كه‌یدا كه چه‌ندین وه‌زیر و به‌رپرسی باڵای حكومییان تێدابوو.
جگه له‌وه‌ش، دوێنێ له میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بۆ سعودیه و دواتر بۆ ئیمارات و قه‌ته‌ر، به سه‌ردانێكی مێژوویی وه‌سف كرد.
PM:05:13:13/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت