ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند


وێستگەنیوز-

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاندووە، ئەمەش سەرەڕای بەردەوامی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە.


لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، "ئێران بەردەوامە لە توێژینەوە و بەدواداچوون بۆ فراوانکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی".

پاکێجێ نوێی سزاکانی ئەمەریکا دوو هاوڵاتی ئێرانی و کۆمپانیایەک دەگرێتەوە کە تۆمەتبارکران بە هاوکاریی ئێران لە پەرەپێدانی سیستەمی بەرگریی.

محەمەد رەزا سەدیقی سابیر و ئەحمەد حەقیغات تاڵەب بۆ لیستی سزاکان زیادکراون، هەروەها بەپێی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بێت ئەو کۆمپانیایەی چووەتە لیستی سزاکانەوە لە ناوچەی پیشەسازی شەمس ئابادی تاران دامەزراوە و لە بواری تەکنەلۆژیای هەستیاردا کاردەکات.


AM:11:03:13/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت