لێدوانی ترەمپ لەبارەی سەردانەکەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ سێشەممە 13ی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێکەوت و بڕیارە سەردانی هەریەکە لە وڵاتانی، سعودیە، قەتەر و ئیمارات بکات.
سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا سەردانەکەی بۆ سعودیە، قەتەر و ئیمارات بە مێژووی و گرنگ وەسفکرد.
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، "ترەمپ یەکەم سەردانی خۆی دەکات لە دوای دەستبەکاربوونی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە 13 تا 16ی ئایار، لەنێویاندا بۆ سعودیە، قەتەر و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی".
ترەمپ وتی، "بیر لهوه دهكهمهوه رۆژی پێنجشهممه گهشتێك بۆ توركیا بكهم بۆ دانوستانهكانی رووسیا و ئۆكرانیا".
AM:08:56:13/05/2025
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت