بارمته ئیسرائیلییه ئازادكراوه‌كه یه‌كه‌م په‌یامی به وێنه‌یه‌ك نارد
وێستگه‌نیوز-
له یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنیدا دوای ئازادكردنی له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌وه، ئیدان ئه‌لێكسانده‌ری بارمته، نامه‌یه‌كی سوپاسگوزاری بۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا نارد.
كاتێك ئیدان ئه‌لێكسانده‌ر له‌ناو ئه‌و هه‌لیكۆپته‌ره‌دا بوو كه بردی بۆ نه‌خۆشخانه بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی پێویست، تابلۆیه‌كی به‌ده‌سته‌وه بوو كه له‌سه‌ری نووسرابوو: "سوپاس سه‌رۆك ترامپ، وه‌ره غولانی!"، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ هێزه‌كانی لیوای غولانی كه له كه‌رتی غه‌ززه شه‌ڕیان ده‌كرد.
ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند كه ئيدان ئه‌لێكسانده‌ر سه‌ربازی ئیسرائیلی – ئه‌مریكی كه له ئۆكتۆبه‌ری 2023ه‌وه له كه‌رتی غه‌ززه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، دوای ئه‌وه‌ی حه‌ماس ئازادی كرد، گه‌ڕایه‌وه.
سوپای ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه: له‌و نێوه‌نده‌دا، ئایدن ئه‌لێكسانده‌ری سه‌رباز كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكی-یه به یاوه‌ری هێزێكی سوپا و ده‌زگای ئاسایشی ناوخۆ (شاباك) سنووری تێپه‌ڕاند به‌ره‌و ئیسرائیل.
PM:11:40:12/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 296
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت