پزیشکیان: ئیسرائیل هۆکاری پشێوی نانەوەیە ئەگینا ئێران هەرگیز هەوڵی بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی نەداوە


وێستگەنیوز_

سەرۆك كۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی لە دانوستاندا لەگەڵ ئەمریكا جیدیە و دەیەوێت بگاتە رێككەوتن.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی میهری ئێران، مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران لە كۆبوونەوەی حكومەتەكەی رایگەیاندووە، "لە دانوستانەكانمان لەگەڵ ئەمریكا جددین و هەوڵ بۆ ئەوە دەدەن بگەنە رێككەوتن، بەڵام لە ناوبردنی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران قبوڵكراو نییە."

ئاماژەی بەوەشکردووە، تاران هیچ كاتێك لە رابردوو، ئێستادا و داهاتووشدا هەوڵی بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی نەداوە و هەوڵیشی بۆ نادات.

بە وتەی پزیشکیان، تاران هەمیشە لەگەڵ ئاشتی و ئاسایشدایە لە ناوچەكە، بەڵام ئیسرائیل تەنها هەوڵی دروستكردنی شەڕ و نائارامی و ناسەقامگیری دەدات.

پێشتریش عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە بارەی خولی چوارەمی دانوستانەكانی نێوان تاران و واشنتۆن كە لە عومان بەڕێوەچوو، رایگەیاند، ئەو خولە بەراورد بە دانوستانەكانی رابردوو زۆر جددی تر بووە.


PM:12:20:12/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت