حه‌ماس ئازادكردنی بارمته‌یه‌كی ئه‌مریكی راده‌گه‌یه‌نێت
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی رایگه‌یاند كه له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی نێوه‌ندگیران بۆ گه‌یشتن به ئاگربه‌ست له كه‌رتی غه‌ززه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مریكا كردووه، له چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كان به‌ئامانجی هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كان و چوونه‌ناوه‌وه‌ی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بۆ كه‌رتی غه‌ززه، ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی بۆ ئازادكردنی سه‌ربازی ئیسرائیلی-ئه‌مریكی ئیدان ئه‌لێكسانده‌ر.
حه‌ماس له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له گفتوگۆكاندا ئاستێكی ئه‌رێنی به‌رزی ده‌ربڕیوه و هه‌روه‌ها ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ "ده‌ستبه‌جێ ده‌ستپێكردنی دانوستانی چڕ بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنی كۆتایی" بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و ئاڵوگۆڕی دیله‌كان، هاوكات به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی غه‌ززه له‌لایه‌ن لایه‌نێكی پیشه‌یی سه‌ربه‌خۆوه، كه گه‌ره‌نتی "ئارامی و سه‌قامگیری بۆ چه‌ندین ساڵ، و ئاوه‌دانكردنه‌وه و كۆتاییهێنان به گه‌مارۆدان" بكات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا حه‌ماس هه‌وڵه‌كانی وڵاتانی قه‌ته‌ر، میسر و توركیای بۆ نێوه‌ندگیری نێوان لایه‌نه‌كان به‌رز نرخاند.
ئه‌م لێدوانانه له كاتێكدایه كه هه‌وڵه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌رده‌وامن بۆ گه‌یشتن به ئاگربه‌ستێك بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی حه‌وت مانگه له كه‌رتی غه‌ززه كه بووه‌ته هۆی كوژرانی ده‌یان هه‌زار كه‌س، و وێرانكردنی به‌رفراوانی ژێرخانی ئابووری.
PM:11:58:11/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 348
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت