تاڵیبان یاری شه‌تره‌نجی له ئه‌فغانستان قه‌ده‌غه كرد
وێستگه‌نیوز-
حكومه‌تی تاڵیبان یاری شه‌تره‌نجی خسته لیستی چالاكییه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی خۆیه‌وه و تا ئاگادارییه‌كی دیكه به یارییه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی ده‌زانێت و پێیوایه، "یاسا ئه‌خلاقییه‌كان پێشێل ده‌كات".
ئه‌تال ماشوانی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزش له حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان به ئاژانسی فرانس پرێسی وت كه "شه‌تره‌نج به ئامرازێكی قوماركردن داده‌نرێت، كه به‌پێی یاسای فه‌رمانكردن به چاكه و نه‌هیكردن له خراپه كه ساڵی رابردوو ده‌ركرا، قه‌ده‌غه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه به‌وپێیه‌ی بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به "پرسه ئایینییه‌كان"ه‌وه هه‌یه، "شه‌تره‌نج له ئه‌فغانستان راده‌گیرێت تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌م بابه‌ته چاره‌سه‌ر ده‌كرێت"، به‌بێ ئه‌وه‌ی سزایه‌ك بۆ سه‌رپێچیكردنی بڕیاره‌كه دیاری بكات.
عه‌زیزوڵا گوڵزادهی ته‌مه‌ن 46 ساڵ كه خاوه‌نی كافێیه‌كه له كابوڵی پایته‌خت كه موشته‌رییه‌كانی شه‌تره‌نجیان ده‌كرد، وتی: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بڕوای به‌و پاساوه ئاینییه نییه، به‌ڵام قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه جێبه‌جێ ده‌كات".
وتیشی: "زۆرێك له وڵاتانی ئیسلامی یاریزانی شه‌تره‌نجیان هه‌یه كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌شداری یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن".
جه‌ختیشیكرده‌وه كه "ڕۆژانه ژماره‌یه‌ك له (گه‌نجان) دێنه ئێره، به‌بێ ئه‌وه‌ی گره‌و له‌سه‌ر هیچ پاره‌یه‌ك بكه‌ن"، نیگه‌رانی خۆشی ده‌ربڕی كه هۆكاری كۆبونه‌وه‌كه‌یان كه‌متر بوه‌ته‌وه و "ڕه‌نگه ئاره‌زومه‌ندانی شه‌تره‌نج هه‌ست به دڵته‌نگی بكه‌ن".
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵات له ساڵی 2021دا، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌شێك له چالاكی و وه‌رزشه‌كانی قه‌ده‌غه كرد. له ساڵی 2024ه‌وه یارییه‌كانی هونه‌ری جه‌نگی تێكه‌ڵاوی قه‌ده‌غه‌كرد و پێیوایه كه "توندوتیژ"ی زۆری تێدایه، له‌كاتێكدا هێشتا یاری كریكێت به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام ته‌نها له‌نێو پیاواندا.
هاوكات تاڵیبان كۆت و به‌ندی توندی به‌سه‌ر ئازادی ژناندا سه‌پاند، له‌وانه قه‌ده‌غه‌كردنی چوونیان بۆ پارك و حه‌مامه گشتیه‌كان و یانه وه‌رزشییه‌كان.
PM:09:06:11/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 468
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت