تورکیا ئامادەیە میوانداری دانوستانەکانی رووسیا و ئۆکرانیا بکات
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ یەکشەممە 11ـی ئایاری 2025، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی رووسیا ئەنجام دا.
لەو بارەیەوە، فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوی کردووەتەوە، ئەردۆغان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات و هەروەها پرسە هەرێمی و جیهانییەکانییان تاوتوێ کرد.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆک کۆماری تورکیا خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە بەبۆنەی سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا کە بە نیوەچڵی مابوویەوە و بڕیارە لە ئیستەنبووڵ بەڕێوەبچێت.
جەختی لەوەشکردەوە کە، تورکیا بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی هەمیشەیی ئامادەیی میوانداری دانوستانەکانە.
باس لەوەش کراوە، دەرفەتێک بۆ گەیشتن بە ئاشتی کراوەتەوە و پێویستە کەشی گونجاو بەمەبەستی بەرقەرارکردنی ئاگربەست بۆ دانوستانەکان فەراهەم بکرێت.
هەر ئەمڕۆ پوتین رایگەیاند، "وڵاتەکەی هەرگیز گفتوگۆی لەگەڵ ئۆکرانیا ڕەت نەکردۆتەوە و مۆسکۆ دەیەوێت گفتوگۆی جددی بکرێت، سەبارەت بەو ململانێیەی زیاتر لە دوو ساڵە بەردەوامە."
ئاشکراشی کرد، پەیوەندیی بە سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات بۆ ئەوەی هەماهەنگی بکەن.
هاوکات، هەتا ئێستا هیچ وەڵامێکی فەرمی لەلایەن لایەنی ئۆکرانیا سەبارەت بە پێشنیازەکەی سەرۆک کۆماری ڕووسیا نەدراوەتەوە.
PM:05:41:11/05/2025
ئهم بابهته 272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت