چوارەمین کۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری ئەمریکا و ئێران کۆتایی هات


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ یەکشەممە 11ـی ئایاری 2025، گەڕی چوارەمی دانوستانەکانی نێوان هەردوو شاندی ئەمریکا و ئێران لە مەسقەتی پایتەختی عوممان کۆتایی هات.

هەردوو شاندی ئەمریکا و ئێران، لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمیی تاران لە مەسقەتی پایتەختی عوممان، بۆ چوارەمین جار کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتیی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بەڕێوەچوو.

لەم بارەیەوە ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: گەڕی ئەم جارەی دانووستانەکان قورس بوون، بەڵام بەسوود بوون.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئاماژەی بەوە کردووە، عوممان کاتی گەڕی داهاتووی دانوستانەکان ڕادەگەیەنێت.

لەبارەی ئەم خولەی دانوستانەکە ئیسماعیل بەقائی پێشتر باسی لەوە کرد، شاندی وڵاتەکەی پێکهاتوون لە کەسانی پسپۆڕ و زانا، بەجۆرێک بتوانن خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵاتەکەیان لە کۆبوونەوەکە بکەن.

هەروەها ستیڤ ویتکۆف دووپاتی کردەوە کە، "ئێران ئێستا لە پێگەیەکی لاوازدایە و دەبێت بنکە ئەتۆمییەکانی لەناو ببات."



PM:04:59:11/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 2300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت