ئەمڕۆ گەڕی چوارەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران بەڕێوەدەچێت
وێستگەنیوز-
بڕیارە ئەمڕۆ گه‌ڕێکی دیکەی دانوستانه ناڕاسته‌وخۆكانی ئه‌مریكا و ئێران لە له مه‌سقه‌تی پایته‌ختی عومان به‌ڕێوه‌بچێت.
بەدر ئەلبوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان رایگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی ئایاری 2025، گەڕی چوارەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران لە مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوەدەچێت".
هەروەها عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە میدیای فەرمی ئێرانی راگەیاندووە، "دانوستانه‌كان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چن، به‌هه‌رحاڵ تا زیاتر پێشبكه‌وین، راوێژ و پێداچوونه‌وه پێویست‌تر ده‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هه‌ردوو شانده‌كه پێویستیان به كاتێكی زیاتره بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و پرسانه‌ی كه له‌به‌رده‌ستدان، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئێمه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕۆین و ورده ورده ده‌چینه ناو ورده‌كارییه‌كان".
ئەوەشی وتوە، "ئەگەر ئامانجی ئەمریکا لە دانوستان لەگەڵ ئێران بێبەشکردنی مافی ئەتۆمی بێت، تاران هەرگیز دەستبەرداری ئەو مافانە نابێت".
AM:08:54:11/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 344
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت