هاکان فیدان: دەبێت هەموو رێکخراوە چەکدارییە نایاساییەکان هەڵبوەشێنرێنەوە
وێستگەنیوز-
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایدەگەیەنێت، توانیان زەمینەی تیرۆر لە تورکیا لەناو ببەن، ئاماژە بەوەشدەکات، دەبێت هەموو ڕێکخراوە نایاساییەکان هەڵبوەشێنرێنەوە.
ئەمڕۆ هەینی 9ی ئایاری 2025، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لە کەناڵی 24 تیڤی تورکی رایگەیاند، "توانیمان زەمینەی تیرۆر لە تورکیا لەناو ببەین".
ئاماژەی بەوەکرد، "پەکەکە ئەو هێزە نییە یەک بست خاکی تورکیا داگیر بکات، هەروەها تەنها چەک دانان بەس نییە دەبێت هەموو رێکخراوە نایاساییەکان هەڵبوەشێنرێنەوە".
فیدان وتی، "بڕیاری چەک دانان بۆ پەکەکە بڕیارێکی ئاسان نییە، بەڵام لە دوای هەڵوێستی سەرۆکی پەکەکە، ئێمە چاوەڕوانییەکی ئەرێنیمان هەیە و چاوەڕێ دەکەین پەکەکە بە دەنگ بانگەوازە مێژوویەیەکی عەبدوڵا ئۆجالانەوە بچێت".
لەبارەی کۆنگرەی پەکەکەوە ئاماژەی بەوەدا، "پێویست بوو پەکەکە بڕیارەکانی کۆنگرەکەی رابگەیاندایە، بەڵام چاوەڕێ دەکەین و گەشبینین".
وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لەوەشکرد، "پەکەکە لە عێراق زۆر شوێنی داگیرکردووە".
خەجتی لەوەشکردەوە، "ناکرێت ڕێگە بدرێت بە بوونی هیچ گرووپێکی چەکداری تیرۆریستی لە هیچ ناوچەیەکی سوریادا".
وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی، "پێویستە هەرێمێک دروست بکەین کە هەمووان رێزی لێبگرن و خۆشگوزەرانی تێدا هاوبەش بێت".
PM:11:02:09/05/2025
ئهم بابهته 324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت