گه‌ڕی چواره‌می دانوستانه ناڕاسته‌وخۆكانی ئه‌مریكا و ئێران بەڕێوەدەچێت
وێستگەنیوز-
بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوودا گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستانه ناڕاسته‌وخۆكانی ئه‌مریكا و ئێران به‌ڕێوه‌بچێت.
ئەمڕۆ هه‌ینی 9ی ئایاری 2025، ئاژانسی "ته‌سنیم"ی ئێرانی بڵاویكرده‌وه، گه‌ڕی چواره‌می دانوستانه ناڕاسته‌وخۆكانی ئێران و ئه‌مریكا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 11ی ئایاری 2025، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئاژانسەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌م گه‌ڕه‌ی دانوستانه‌كان له مه‌سقه‌تی پایته‌ختی عوممان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پێشتر بڕیاربوو گەڕی چوارەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران لە 3ی ئایاری 2025 لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوە بچێت، بەڵام وەزیری دەرەوەی عوممان وەک نێوەندگیر پێشنیازیی دواخستنی دانوستانەکانی کرد بۆ کاتێکی دیکە.
PM:07:13:09/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت