پێش سه‌ردانه‌كه‌ی تره‌مپ و راگه‌یاندنه "گرنگه‌كه‌ی"، عه‌راقچی سه‌ردانی سعودیه و قه‌ته‌ر ده‌كات
عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رۆژی شه‌ممه سه‌ردانی سعودیه و قه‌ته‌ر ده‌كات، ئه‌مه‌ش پێش سه‌ردانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دێت بۆ ناوچه‌كه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه كه عه‌راقچی سه‌ره‌تا سه‌ردانی ریاز ده‌كات "بۆ دیدار و دانوستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای سعودیه"، پاشان ده‌چێته ده‌وحه "بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانسی دیالۆگی عه‌ره‌بی و ئێران".
بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو له 13 تا 16ی ئایار، تره‌مپ گه‌شتێكی بۆ وڵاتانی سعودیه و قه‌ته‌ر و ئیمارات ده‌ستپێبكات، ئه‌مه یه‌كه‌م گه‌شتی ده‌بێت بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تیدا. هه‌روه‌ها سه‌ردانێكی كورتی بۆ رۆما ئه‌نجامدا بۆ به‌شداریكردن له پرسه‌ی پاپا فرانسیس.
پێشتر تره‌مپ رایگه‌یاندبوو كه پێش سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌م مانگه‌دا "راگه‌یاندنێكی زۆر گه‌وره" ده‌بێت.
ترامپ له میانی دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مارك كارنی سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا له كۆشكی سپی وتی: "یه‌كێك ده‌بێت له راگه‌یاندنه هه‌ره گرنگه‌كانی ساڵانی رابردوو سه‌باره‌ت به پرسێكی دیاریكراو".
PM:12:11:09/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت