رۆبەرت پریڤۆست بە پاپای نوێی ڤاتیکان هەڵبژێردرا
وێستگەنیوز-
دوای ئەوەی دووکەڵی سپی لە دووکەڵکێشی کەنیسەی سیستین بەرزبووەوە و پاپای نوێی ڤاتیکان هەڵبژێردرا، پاپای نوێ لە بالکۆنی کەنیسەی سانت پیتەری ڤاتیکان دەرکەوت.
رۆبەرت پریڤۆست، کاردیناڵی ئەمریکی بە پاپای نوێی ڤاتیکان هەڵبژێردرا، نازناوی پاپای نوێ، لیۆی چواردەهەمە بە رەگەز ئەمریکییە و تەمەنی 69 ساڵە و 267 هەمین پاپای ڤاتیکانە.
لە دوێنێوە 133 کاردیناڵی 70 وڵاتی جیاواز لە نێو کەنیسەی سیستین خەریکی دەنگدان و هەڵبژاردنی پاپای نوێن، نزیکەی 1.4 ملیار کریستیانی کاسۆلیکیش چاوەڕێی ئەو ساتەبوون.
هەڵبژاردنی پاپای نوێ لە کاتێکدایە رۆژی 21ی نیسانی 2025، پاپا فرانسیسی ڤاتیکان کۆچی دواییکرد.
PM:08:55:08/05/2025
ئهم بابهته 272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت