پاپای نوێی ڤاتیکان هەڵبژێردرا
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی ئایاری 2025، دووکەڵی سپی لەسەر کەنیسەی سیستین لە ڤاتیکان بینرا، ئەمەش بە مانای هەڵبژاردنی پاپای نوێ دێت.
تاوەکو ئێستا ناوی پاپای نوێ ئاشکرا نەکراوە. چاوەڕێ دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا پاپای نوێ دەربکەوێت.
لە دوێنێوە 133 کاردیناڵی 70 وڵاتی جیاواز لە نێو کەنیسەی سیستین خەریکی دەنگدان و هەڵبژاردنی پاپای نوێن، نزیکەی 1.4 ملیار کریستیانی کاسۆلیکیش چاوەڕێی ئەو ساتەبوون.
هەڵبژاردنی پاپای نوێ لە کاتێکدایە رۆژی 21ی نیسانی 2025، پاپا فرانسیسی ڤاتیکان کۆچی دواییکرد.
PM:07:33:08/05/2025
ئهم بابهته 300
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت