رۆیته‌رز: ئه‌مریكا به‌نیازه حكومه‌تێكی كاتی له غه‌ززه به سه‌رۆكایه‌تی به‌رپرسێكی ئه‌مریكی پێكبهێنێت
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاژانسی رۆیته‌رز له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا به‌نیازه حكومه‌تێكی كاتی له غه‌ززه به سه‌رۆكایه‌تی به‌رپرسێكی ئه‌مریكی پێكبهێنێت.
ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت: "ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی ئیداره‌دانی غه‌ززه پشت به ته‌كنۆكراته فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌به‌ستێت".
پێنج كه‌سی ئاگادار له غه‌ززه بۆ رۆیته‌رز ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه ئه‌مریكا و ئیسرائیل له دوای جه‌نگه‌وه تاووتوێی ئه‌گه‌ری سه‌ركردایه‌تیكردنی ئیداره‌یه‌كی كاتی واشنتۆنیان له غه‌ززه كردووه.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه كردووه كه "وتووێژه‌كان له ئاستی باڵادا" ته‌ركیزیان خستووه‌ته‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تێكی ئینتقالی به سه‌رۆكایه‌تیی به‌رپرسێكی ئه‌مریكی بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی غه‌ززه تا ئه‌و كاته‌ی كه‌رته‌كه ده‌بێته ناوچه‌یه‌كی "داماڵراو له چه‌ك و سه‌قامگیر و دروستبوونی ئیداره‌یه‌كی فه‌له‌ستینی كارا".
ئه‌و پێنج سه‌رچاوه‌یه ڕوونیان كرده‌وه كه گفتوگۆكان كه تا ئێستاش به‌رایین، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هیچ خشته‌یه‌كی كاتی دیاریكراو بۆ ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئیداره‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا دانانرێت، چونكه ئه‌وه به‌نده به بارودۆخی سه‌ر زه‌وی.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ میسر و قه‌ته‌ر له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا به‌رده‌وامبوونی هه‌وڵه‌كانی نێوه‌ندگیرییان بۆ كۆتاییهێنان به قه‌یرانی مرۆیی له كه‌رتی غه‌ززه دووپاتكرده‌وه.
هه‌ردوو وڵات رایانگه‌یاند كه هه‌وڵه‌كانیان "به‌رده‌وامه و هه‌ماهه‌نگن و پشت به دیدێكی یه‌كگرتوو ده‌به‌ستێت كه ئامانج لێی كۆتاییهێنانه به‌و قه‌یرانه مرۆییه بێوێنه‌یه له كه‌رتی غه‌ززه".
PM:09:16:07/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت