پاكستان فه‌رمانی به سوپا كرد وه‌ڵامی هێرشه‌كانی هیندستان بداته‌وه
وێستگه‌نیوز-
لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی پاكستان هێرشه‌كانی هیندستانی به "كرده‌وه‌ی دوژمنكارانه‌ی ئاشكرا" وه‌سف كرد، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش سوپای راسپارد وه‌ڵامی هێرشه‌كان بداته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان ڕایگه‌یاند كه كابینه‌ی حكومه‌تی پاكستان هێرشه مووشه‌كییه‌كانی هیندستانی بۆ سه‌ر خاكی پاكستان به كرده‌وه‌ی جه‌نگی ناساندووه و فه‌رمانی به سوپای وڵاته‌كه‌ی كردووه وه‌ڵام بده‌نه‌وه.
لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی، هێرشه‌كانی هیندستانی به "ده‌ستدرێژییه‌كی ئاشكرا" وه‌سف كرد و له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له ئیسلام ئابادی پایته‌خت به سه‌رۆكایه‌تی شێهباز شه‌ریف، سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان به‌ڵێنیدا وه‌ڵام بداته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان‌دا هاتووه كه "ئه‌م كاره نایاساییانه پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی پاكستانه و به ڕوونی كرده‌وه‌ی شه‌ڕ به پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێكده‌هێنن".
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: هێزه چه‌كداره‌كانی پاكستان ڕێنمایی كراون كه ڕێوشوێنی گونجاو له‌و باره‌یه‌وه بگرنه‌به‌ر.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان بانگهێشتی هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری هیندستانی كرد بۆ راده‌ستكردنی یاداشتێكی ناڕه‌زایه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی پاكستان سه‌باره‌ت به‌و "هێرشه بێ پاساوه" كه سوپای هیندستان له شه‌وی 7ی ئایاردا ئه‌نجامی دا.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه رۆژنامه‌وانییه‌كه: "ئه‌مڕۆ به‌رپرسی كاروباری هیندستان بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان كرا بۆ گه‌یاندنی ناڕه‌زایه‌تی توندی پاكستان له‌سه‌ر هێرشه بێ پاساوه‌كه‌ی هیندستان بۆ سه‌ر چه‌ند شوێنێكی پاكستان و ئازاد جامو و كشمیر، كه بووه‌ته هۆی كوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی مه‌ده‌نی، كه له‌نێویاندا ژن و منداڵ هه‌ن".
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "ئه‌م كرده‌وه‌ی ده‌ستدرێژییه ئاشكرایه‌ی هیندستان پێشێلكردنی ئاشكرای سه‌روه‌ری پاكستانه. ئه‌م كاره پێچه‌وانه‌ی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ده‌وڵه‌ته‌كان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن".
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، "پاكستان به توندی پاساوه لاوازه‌كانی هیندستانی بۆ ڕه‌فتاره دوژمنكاره‌كانی ڕه‌تكرده‌وه و لایه‌نی هیندستانیش ئاگاداركرایه‌وه كه ئه‌و جۆره ڕه‌فتاره بێباكانه مه‌ترسییه‌كی جددی له‌سه‌ر ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه دروست ده‌كات".
هاوكات لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی پاكستان دوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له له ئیسلام ئابادی پایته‌خت، داوای كرد كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی لێپرسینه‌وه له هیندستان بكات له‌سه‌ر هێرشه‌كه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی پاكستان داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات دان به جددیه‌تی كاره نایاسایی و ناڕه‌واكانی هیندستاندا بنێت و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات له‌به‌رامبه‌ر پێشێلكارییه ئاشكراكانی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".
پێشتر وه‌زاره‌تی به‌رگری هیندستان ڕایگه‌یاندبوو، هێزه چه‌كداره‌كان شه‌وی 7ی ئایار ئۆپه‌راسیۆنی سیندوریان ده‌ستپێكردووه و 9 ئامانجیان له پاكستان و كشمیر بۆردوومان كردووه كه له‌لایه‌ن پاكستانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
له به‌یاننامه‌كه‌ی هیندستاندا هاتووه كه هێرشه‌كان ئه‌و شوێنانه‌یان كردووه‌ته ئامانج كه "لێیانه‌وه هێرشی تیرۆریستی دژی هیندستان پلانی بۆ داڕێژرا و ئاراسته ده‌كرا".
وه‌زاره‌تی به‌رگری هندستان وتی: "ئه‌م هه‌نگاوانه له دوای هێرشه تیرۆریستییه دڕندانه‌كه‌ی پاهالگام دێت كه تیایدا 25 هیندی و هاوڵاتییه‌كی نیپاڵی كوژران".
شێهباز شه‌ریف سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان، ڕایگه‌یاند كه پاكستان مافی خۆیه‌تی ڕێوشوێنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بگرێته‌به‌ر، هێزه چه‌كداره‌كانی پاكستانیش ڕایانگه‌یاندووه كه پێنج فڕۆكه‌ی جه‌نگی هیندستانیان خستۆته خواره‌وه.
PM:04:44:07/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 400
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت