ترەمپ: حوسییەکان چیتر هێرش ناکەنە سەر کەشتییەکانمان و ئێمەش بۆردمانەکانمان رادەگرین
وێستگەنیوز_
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: حوسییەکان بە ئێمەیان ڕاگەیاند کە خۆیان ڕادەست دەکەن و ئیدی هێرش ناکەنە سەر کەشتییەکانی ئەمریکا، ئێمەش هێرشەکانمان لە دژیان ڕاەگرین.
ئەمرۆ سێشەممە 6ـی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی لەگەڵ مارک کارنی، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا کۆبووەوە.
پاش کۆبوونەوەکە ترەمپ قسەی بۆ ڕۆژنامەنووسان کرد و سەرەتا باسی لە حووسییەکان کرد و وتی، حوسییەکان بە ئێمەیان ڕاگەیاندووە "خۆیان ڕادەست دەکەن و هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکانی ئەمریکا ڕادەگرن، ئیدی ئێمەش هێرشەکانمان لە دژیان ڕادەگرین."
سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی سەردانەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باسی لەوەکردووە: بەر لەوەی سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەم، پەیامێکی زۆر گرنگم دەبێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ سێشەممە، سوپای ئیسرائیل بە هاوکاری هێزەکانی ئەمریکا، هێرشێکی چڕی کردە سەر فڕۆکەخانەی سەنعای پایتەختی یەمەن.
PM:10:02:06/05/2025
ئهم بابهته 176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت