راوێژكاری نوێی ئه‌ڵمانیا هه‌ڵبژێردرا
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه فرێدرێك مێرتز، سه‌رۆكی پارتی كریستیان دیموكراتی ئه‌ڵمانیا به 325 ده‌نگ بووه به راوێژكاری ئه‌ڵمانیا.
له گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگداندا فرێدرێك مێرتز سه‌رۆكی پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی مه‌سیحی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیاوه به راوێژكاری وڵاته‌كه هه‌ڵبژێردرا.
مێرتز له گه‌ڕی یه‌كه‌مدا شكستی هێنا له به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا (بۆندستاگ)، له‌م گه‌ڕه‌دا 310 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، 6 ده‌نگی كه‌متر بوو بۆ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ ببێت به راوێژكاری ئه‌ڵمانیا.
كه‌سێك بۆ ئه‌وه‌ی ببێته راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، له كۆی 630 ده‌نگی په‌رله‌مان، ده‌بێت 316 ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت.
مێرتز كه پێشتر ركاربهری ئه‌نجێلا مێركڵ بوو، له سه‌ره‌تاكانی 2022وه سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتیی دیموكراتی مه‌سیحی ده‌كات، له ئه‌یلولی هه‌مان ساڵه‌وه كاندید كرا بۆ پۆستی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا.
مێرتز سه‌رنجی له‌سه‌ر پرسی سنورداركردنی كۆچی نایاساییه، كه ئه‌مه‌ش مشتومڕێكی زۆری دروستكردووه.
مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ، مێرتز پێشنیاری ئه‌وه‌ی كرد بنه‌ماكانی كۆچكردن توند بكرێنه‌وه، له‌وانه‌ش چاودێریی سنور‌و زیادكردنی پرۆسه‌ی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌و ره‌خنانه‌ی كه ئاڕاسته‌ی كران سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌م رێوشوێنانه پێچه‌وانه دێنه‌وه له‌گه‌ڵ یاساكانی په‌نابه‌رێتیی له ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا.
PM:05:59:06/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت