ماکرۆن پێشوازی لە ئەحمەد شەرع دەکات
وێستگەنیوز-
بڕیارە سبەینێ سەرۆکی سوریا سەردانی فەرەنسا بکات و لەلایەن ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێبکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 6ی ئایاری 2025، کۆشکی ئیلیزێ رایگەیاند، "سبەینێ چوارشەممە 7ی ئایاری 2025، ئیمانوێڵ ماکرۆن پێشوازی لە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا دەکات".
سەرۆکایەتیی فەرەنسا ڕایگەیاند "ماکرۆن پشتیوانی فەرەنسا بۆ بنیاتنانی سوریایەکی نوێ دووپات دەکاتەوە، سوریایەکی ئازاد و سەقامگیر و سەروەری کە رێز لە هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سوریا بگرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم کۆبوونەوەیە دەکەوێتە چوارچێوەی پابەندبوونی مێژوویی فەرەنسا بە گەلی سوریا کە ئاواتەخوازن بۆ ئاشتی و دیموکراسی".
جەختیشی لەوە کردەوە، "کە ماکرۆن داواکارییەکانی خۆی لە حکومەتی سوریا دووپاتدەکاتەوە، کە لە پێشەنگییاندا سەقامگیری ناوچەکە بەتایبەتی لە لوبنان و شەڕی دژی تیرۆر".
AM:08:56:06/05/2025
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت