ئیسرائیل به 30 فڕۆكه‌ی جه‌نگی هێرشی كرده‌سه‌ر حوسییه‌كان
وێستگهنيوز-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌رپرسێكی باڵای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه 30 فڕۆكه‌ی جه‌نگی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا چه‌ندین هێرشیان بۆ سه‌ر شوێنه گرنگه‌كانی حوسییه‌كان له یه‌مه‌ن ده‌ستپێكردووه.
ئه‌م هێرشه‌ش دوای ته‌نها رۆژێك دێت له هه‌ڕه‌شه‌كانی بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل سه‌باره‌ت به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشی حوسییه‌كان بۆسه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی بن گۆریۆن له ته‌لئه‌بیب.
كه‌ناڵی 12ی ئیسرائیلی له زاری به‌رپرسێكی باڵای وڵاته‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه كه "هێرشمان بۆ سه‌ر چه‌ند ئامانجێك له یه‌مه‌ن ئه‌نجامداوه، ته‌ركیزمان خستۆته سه‌ر به‌نده‌ری حوده‌یده و به‌ته‌واوی وێرانمان كردووه".
وتیشی: "هێرشه‌كان بۆ سه‌ر حوسییه‌كان دامه‌زراوه گرنگه‌كانی وه‌ك پاڵاوگه‌ی نه‌وت و وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای له‌خۆگرتبوو".
لای خۆیه‌وه رۆژنامه‌ی یه‌دیعۆت ئه‌حرۆنۆت به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌كان بڵاویكرده‌وه كه "له هێرشه‌كه‌دا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل نزیكه‌ی 50 بۆمبیان به‌كارهێناوه بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و شوێنانه‌ی كه حوسییه‌كان بۆ دروستكردنی چه‌ك به‌كاری ده‌هێنن".
میدیاكانی ئیسرائیل رایانگه‌یاند كه ناتانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیران و ئیسرائیل كاتز وه‌زیری به‌رگری به‌شه‌خسی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و هێرشه‌یان بۆسه‌ر حوسییه‌كان كردووه.
PM:09:22:05/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 1824
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت