سوپای ئیسرائیل فه‌رمانێكی نوێی سه‌باره‌ت به غه‌ززه ده‌ركرد
وێستگه‌نیوز-
دوای ئه‌وه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل پابه‌ندبوونی خۆی به نه‌هێشتنی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه دووپاتكرده‌وه، سوپای ئیسرائیل فه‌رمانێكی نوێی ده‌ركرد.
سوپای ئیسرائیل فه‌رمانی به هێزه یه‌ده‌گه‌كانی كردووه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان له‌و ناوچه‌یه‌ی فه‌له‌ستین (غه‌ززه) فراوانتر بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه له دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له 18ی ئازاره‌وه به‌رده‌وامه.
ئیال زه‌میر، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل، بانگهێشتكردنی "ده‌یان هه‌زار سه‌ربازی یه‌ده‌گی بۆ چڕكردنه‌وه و فراوانكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له غه‌ززه و زیادكردنی فشاره‌كان به ئامانجی گه‌ڕانه‌وه‌ی بارمته‌كان و شكستپێهێنانی حه‌ماس" پشتڕاستكرده‌وه.
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل وتی: "ده‌چینه ناوچه‌كانی دیكه و هه‌موو ژێرخانی بزووتنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، چ له سه‌ر زه‌وی و چ له ژێر زه‌وی له‌ناو ده‌به‌ین".
شكستی حه‌ماس
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه فشاره سه‌ربازییه‌كان به‌ته‌نها كاریگه‌ر ده‌بن و دوای شكستی حه‌ماس، ده‌بێته‌هۆی ئازادكردنی دیله‌كان.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه "ئامانجی ئازادكردنی بارمته‌كان و نه‌هێشتنی حه‌ماس بووه و هه‌روایه".
له 17ی نیساندا حه‌ماس پێشنیارێكی ئیسرائیلی ره‌تكرده‌وه بۆ ئه‌نجامدانی ئاگربه‌ستێكی 45 رۆژه له به‌رامبه‌ر ئازادكردنی 10 بارمته‌ی زیندووی ئیسرائیلی و داوای ڕێككه‌وتنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی كرد بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕ و كشانه‌وه‌ی ئیسرائیل له غه‌ززه، له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كانی.
له‌به‌رامبه‌ردا ئیسرائیل پێداگری له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌موو بارمته‌كان و چه‌كداماڵینی حه‌ماس و لایه‌نه فه‌له‌ستینییه‌كانی دیكه كرد، به‌رامبه‌ر ئاگربه‌ستێك نه‌ك كۆتاییهاتنی ته‌واوه‌تی شه‌ڕه‌كه یان كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی.
ئیسرائیل له 18ی ئازاردا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر غه‌ززه ده‌ستپێكرده‌وه، ئه‌مه‌ش دوای شكستپێهێنانی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی مانگی یه‌كی ساڵی 2025 و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بێت له فشاره‌كانی بۆسه‌ر حه‌ماس تا ئه‌وكاته‌ی سه‌رجه‌م بارمته‌كانی ئازاد ده‌كات.
تا ئێستاش 58 ئیسرائیلی له‌كه‌رتی غه‌ززه ده‌ستبه‌سه‌رن و به پێی خه‌مڵاندنه‌كانی سوپای ئیسرائیل 34 كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ست داوه.
PM:10:34:04/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 6732
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت